ئیتاڵیا

ناینگۆلان بە باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی دیاری کرا بۆ مانگی نۆڤێمبەر

یاریگا- ڕاجا ناینگۆلانی بەلجیکی ئاستی بۆ گەڕاوەتەوە لەگەڵ یانەی کالیاری و بە باشترین یاریزانی مانگ دەستنیشان کرا.

بەلجیکیە جەنگاوەرەکە هاوینی 2019 بە خواستن لە ئینتەر میلانەوە هاتە کالیاری و وەک خۆی سەرەتای ئەم هەفتەیە گوتی: “دەمەوێت هەڵەکانی ئینتەرم چاک بکەمەوە.”

یاریزانەکە ئەزموونێکی زۆری لە خولی ئیتاڵی هەیە و لەوەتەی ساڵی 2006 لە پیانچنزاوە دەرکەوت. لە سێ یاری ئەو مانگەدا، ناینگۆلان جگە لە کۆششە بەرچاوەکانی ناو یاریگا، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و پاسی سێ گۆڵی کاریگەریش بە هاوتیمەکانی بدات. کالیاری لە ئێستادا لە پلەی چوارەمی سێریائەی دێن.

Back to top button