ئینگلتەرا

لۆکاس مۆرا بەر لە یاریزانەکانیتر چووەتە پێشوازیکردنی مۆرینهۆ

یاریگا- وا دیارە لۆکاس مۆرا لە یەک کاتدا دوو هەڵوێستی جیاوازی لە بیر نەکردووە، یەکێکیان لە ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری پێشووتری و ئەویتریان لە جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری ئێستا.

بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیڵ کە پشتی بە سەرچاوە فەڕەنسییەکان بەستووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە لە یەکەمین ئەو یاریزانانە بووە چووەتە پێشوازی سپێشەڵ وەن، ئەوەش بۆ لە بەرچاو گرتنی ئەو چاکەیەی کە پێشتر دوو جار مۆرینهۆ چ لەگەڵ چێڵسی و چ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، هەوڵی داوە بۆ گواستنەوەی مۆرا بۆ ژێر دەستی خۆی. وەک لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە، هۆکاری دووەم لەو پێشوازییەی مۆرینهۆ لەلایەن یاریزانەکەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەم دواییانە نێوان لۆکاس مۆرا و ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بەرەو خراپبوون ڕۆشتبوو، ئەوەش دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا گۆڕانکاری پێ کرا بۆ هاری کین کە تازە لە پێکان گەڕابووەوە، لە کاتێکدا یاری پێش کۆتایی لۆکاس توانیبووی هاتریک تۆمار بکات.

ئەمڕۆ مۆرینهۆ یەکەم کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی خۆی وەک ڕاهێنەری سپێرس ئەنجام دا و سبەی شەممە لە میانی گەڕی 13ی پریمەرلیگ دەبنە میوانی وێستهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button