ئه‌وروپائینگلتەرا

مۆرینهۆ وەک ڕاهێنەری تۆتنهام دەستنیشان کرا

یاریگا- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەکە بە فەرمی دەستبەرداربوونی لە ماوریسۆ پۆچێتینۆ ڕاگەیاند، میدیاکانی ئینگلتەرا هەر زوو ئاشکرایان کرد کە سپێرس لە گفتوگۆدایە لەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆ بۆ ئەرکەکە.

تۆزێک پێش ئێستا دەنگوباسەکان بوون بە ڕاستی و مۆرینهۆ وەک ڕاهێنەری نوێی یانە لەندەنییەکە ڕاگەیەندرا بە گرێبەستێک تا کۆتایی وەرزی 2023.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لەوەتەی دوورخستنەوەی لە مانچستەر یونایتد لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووەوە، وەک شرۆڤەکاری وەرزشی لە کەناڵە جیاوازەکان کاری کردووە. یەکەم یاری سپێشەڵ وەن لەگەڵ تۆتنهام، ڕۆژی شەممەی داهاتووە کاتێک یانەکەی، کە لە ئێستادا پلەی چواردەهەمی پریمەرلیگن، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ڕووبەڕووی وێستهام دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button