ئه‌وروپائینگلتەراخوله‌کانی دیکە

مینیۆلی: ئالیسۆن گۆڵیشی لە خۆی تۆمار بکردایە، هەر ئەو سەرەکی دەبوو!

یاریگا- سیمیۆن مینیۆلی گۆڵپارێز، بە ڕاشکاوی هۆکارەکانی ڕۆشتنی لە لیڤەرپووڵ دەخاتە ڕوو.

مینیۆلی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا بە ئاشکرا ئەوەی درکاند کە خولەکی زیاتری یاریکردنی بە لاوە باشترە لە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، ناوبراو گوتی: “دەمتوانی بجەنگەم و بکۆشم لە پێناو پێگەی سەرەکییم لە لیڤەرپووڵ بۆ ئەوەی هەر لە یانەکە بمێنمەوە، بەڵام ئەوەم بە شیاو نەدەزانی. ئەگەر ئالیسۆن بێکەر تووشی پێکان بهاتبایە و من وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداریم پێ بکرایە، 10 تۆپی ناو گۆڵیشم بگەڕاندبایەتەوە، هەر ئالیسۆن دەبوویەوە گۆڵپارێزی سەرەکی لەسەر حیسابی من ئەگەر دوای پێکانەکەی گۆڵیشی لە خۆی تۆمار بکردایە، بۆیە مانەوەمم بە نائەقڵانی دەزانی. دەمتوانی لە پێناو پارە و نازناوی خول و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ لیڤەرپوول بەردەوام بوایەم، بەڵام لای من خولەکی یاریکردن لەگەڵ کلۆب بروج، باشترە لەوەی پریمەرلیگیان لەگەڵ ببەمەوە وەک یەدەک. بۆیە بە دڵنیاییەوە هیچ پەشیمان نیم.”

گۆڵچییە بەلجیکیەکە لە 2013-2019 پارێزەری گۆڵی ڕێدز بوو، دوای هاتنی ئالیسۆنی بەڕازیلی، شوێنی ئەو لەق بوو تا دواجار سوورپۆشەکانی ئینگلیزی بە یەکجاریی بەرەو کلوب بروجی وڵاتەکەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button