ئه‌ڵمانیا

فەرمی: بایەرن مانەوەی هانسی فلیکی وەک ڕاهێنەر تا کۆتایی وەرز ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی بە فەرمی ڕایگەیاند کە هانسی فلیک وەک ڕاهێنەری یانەکەیان دەمێنێتەوە تا کۆتایی وەرز.

یانە باڤارییەکە لە دوای دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری پێشووتریان، هانسی فلیکیان وەک ڕاهێنەرێکی کاتی لە شوێنی دانا و لە یەکەم دوو یاری سەرپەرشتی کردنی بایەرندا لە چامپیۆنزلیگ و بۆندیگا توانی بردنەوە تۆمار بکات بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس و بروسیا دۆرتمۆند.

باوبراو لەوەتەی ساڵی 2006 تا 2014 یاریدەدەری یواکیم لوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە. دەستنیشانکردنیشی بۆ ئەم ئەرکە نوێیە و تا ئەو ماوەیە، هەموو دەنگۆیانەی پووچەڵ کردەوە لەوەی بایەرن میونخ بە دوای چەند ناوێکی دیاری ڕاهێنەرکاردا دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button