ئه‌وروپائینگلتەرا

لامپارد خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگی وەرگرت بۆ مانگی ئۆکتۆبەر

یاریگا- فرانک لامپارد ڕاهێنەری چێڵسی توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی ئۆکتۆبەر بباتەوە.

ڕاهێنەرە لاوەکە توانی سەرجەم یارییەکانی ئەو مانگە بە بردنەوە کۆتایی پێ بهێنێت و لە چوار یانەکەی سەرووی ڕیزبەندی، پلەی چوارەم بۆ بلووز بگرێت بە یەکسانی خاڵ و جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ لیستەر سیتی سێهەم و خاوەنی 23 خاڵ.

لامپارد کە مانگی یۆلیۆی ئەمساڵ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی گرتە دەست، بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک یاریزانی لاوی یانەکەوە، جێدەستی خۆی بەسەر یانە لەندەنییەکەدا نەخشاندووە و بەرەوپێشچوونی بەرچاو بە تیمەکەیەوە دەبینرێت.

سبەینێ شەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 12ی خولەکە، لە نێو ستامفۆرد بریج میوانداریی کریستاڵ پاڵاس دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button