ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئیکەر کاسیاس گەڕایەوە

یاریگا
ئیکەر کاسیاس، گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵ دوای دوور کەوتنەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ، جارێکی دەستی بە راهێنانەکان کردەوە.

گۆڵپارێزەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا شەش مانگ پێش ئێستا بە هۆی نەخۆشی دڵ ناچار بوو واز لە یاریکردن بێنێت، بەڵام ئێستا دوای وەرگرتنی چارەسەری جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و ئامادەیە دوای گڵۆپی سەوزی پزیشکان دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

کاسیاس هەرچەندە ئەم ماوەیە بە هۆی پێکان دوور کەوتووە، بەڵام ناوی لە لیستی یاریزانانی پۆرتۆ هەیە و دەتوانێت بەشداری یارییەکان بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button