ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

” ئێمباپێ پێ گووتم دەمەوێت یاری بۆ ریال مەدرید بکەم “

یاریگا-
ڤادیم ڤاسیلیێڤ، سەرۆکی پێشووی یانەی مۆناکۆی فڕەنسی نهێنیەکی سەیر ئاشکرا دەکات و هاندەرانی ریال مەدریدیش دڵنیا دەکاتەوە کە کلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تێلێ فۆت سەرۆکی پێشووی یانەی فڕەنسی دەڵێت ” دڵنیام کە هەڵبژاردنەکەی کلیان ئێمباپێ بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان دروست بوو، چونکە زوو یا درەنگ بەرپرسانی ریال مەدرید پەیوەندی بەم یاریزانە دەکەن و هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، ئەو یاریزانە لە کاتی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکە بە منی گووت دڵنیام کە بەرپرسانی ریال مەدرید وازی لێناهێن و لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ هاندەرانی ئەو یانەیە دڵخۆشئ دەکەن” .

ڤاسیلیێڤ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتوویەتی ئەو کاتەی کە ئێمباپێ پەیوەندی بە سان جێرمان کرد، یانە ئیسپانیەکەش هەوڵی گواستنەوەی دەدا و ئامادەبوون پارەیەکی زیاتریش لە پێناوی خەرج بکەن، بەڵام خودی ئەو یاریزانە بریاریدا کە پاریس لە بڕی مەدرید هەڵبژێرێت، لەبەر ئەوەی ئەو پێیوابوو کە هێشتان بۆ ئەو زووە یاری بۆ ریال مەدرید بکات، هەرچەندە هەر ئەو کات ئەو گووتی کە یانەیە داهاتوو و کۆتایی ریال مەدرید دەبێت، بۆیە چاوەڕێ بکەن لە ماوەیەکی کورتدا کلیان ئێمباپێ دەچێتە ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button