ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئالڤێس: رەفتارەکانی نێیمار وەکو منداڵانە

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بڕازیلی باس لە هەڵس و کەوتەکانی نێیمار داسیلڤای هاونیشتیمانی دەکات و دەڵێت هەڵس و کەوتەکانی وەکو منداڵانە.

بەرگریکارەکەی سامبا لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ” من نیمۆ دوو هاوڕێی زۆر نزیکی یەکترین و زۆرجار ئامۆژگاری دەکەم کە بە شێوەیەکی پیشەگەرانە بڕوانێتە داهاتووی خۆی، بەڵام ئەو وەکو منداڵان هەڵس و کەوت دەکات و زوو زوو لە بریارەکانی پەشیمان دەبێتەوە، بۆیە ئەو یاریزانە تووشی کێشە دەبێت “.

ئالڤێس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە لە بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان هەمیشە لەگەڵ نیمۆ بووە و وایکردووە کە زیاتر گرنگی بە تواناکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button