ئه‌مریکا

ئیبراهیمۆڤیچ: من لێرە نەمێنم کەس خولی ئەمریکی بیر ناکەوێتەوە!

یاریگا- جارێکیتر زاڵاتان بە لێدوانە سەیر و ڕاشکاوەکانی ڕووناکییەکانی بۆ سەر خۆی ڕاکێشا و لە پەسنی خۆیدا، خۆی لە خولی ئەمریکی بە گەورەتر زانی.

لێدوانەکەی ئیبرا، دوای دۆڕاندنەکەی ئەمڕۆیان هات بەرامبەر یانەی لۆس ئانجڵسی ڕکابەری سەرسەختیان 5-3 کە تێیدا ئەفسانە سویدییەکە گۆڵێکی بۆ گالاکسی تۆمار کرد و پاش یارییەکە پرسیاری داهاتووی لێ کرا سەبارەت بە مانەوە و بەردەوامبوون لە ڕیزەکانی یانەکەی، گوتی: “بابەتی مانەوەم پەیوەندیی بە لایەنی ماددیەوە نییە. هێشتا دوو مانگم ماوە لە گرێبەستەکەم، دواتر بزانین چی ڕوو دەدات. ئەگەر من بمێنمەوە، ئەوە خولی ئەمریکی باشە و هەموو جیهان تەماشای دەکات، بەڵام کە من لێرە نەمێنم هیچ کەسێک بیری ناکەوێتەوە و نازانێت ئەمە چی خولێکە.”

قسەکانی سوڵتانی سویدی دوای ئەوە هات لە مانگی ڕابردووش خۆی وەک باشترین یاریزانی مێژووی خولی ئەمریکی ناوزەد کرد و ئەوەشی بە دوور لە دەربڕینێکی گاڵتەئامێز زانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button