ئیسپانیایاریگا

فەرمیی: کلاسیکۆی 26ی ئۆکتۆبەر دواخرا

یاریگا- دواجار بڕیاری دواخستنی یاری کلاسیکۆی ئەم مانگە درا و ڕیاڵ مەدرید گەشتی بارسێلۆنا ناکات لە هەفتەی داهاتوو.

بە گوێرەی ڕێکار و بریارەکان، پێویستە لەسەر هەردوو یانەکە تا 21ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی کلاسیکۆی نێوانیان دیاری بکەن.

لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی دوولایەنە لەسەر بەروارێک، ئەوا لیژنەی سەرپەرشتیاری خولەکە خۆی هەڵدەستێت بەو کارە و سەربەخۆ بڕیاری ڕۆژێک دەدات.

بڕیاری دواخستنی کلاسیکۆ لە کاتێکدایە کە لیژنەکە داواکارییەکانی لالیگای ڕەت کردەوە بۆ گۆڕینی خشتەی یارییەکان و گواستنەوەی یارییەکە لە کامپ نوەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە لە ئێستادا کەتەلۆنیا لە تەنگەژەی سیاسیدایە لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بەهۆی بەندکرنی چەند سەرکردە و چالاکوانێکی هەرێمەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button