ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

دوو یانەی گەورەی ئیتاڵی چاودێری ئۆزیل دەکەن

یاریگا
مەسوود ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند بریاریداوە یانەکەی جێبێڵت و هەردوو یانەی ئیتاڵی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەری میلان نیوز بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی هەردوو یانەی شاری میلان لە هەوڵی ئەوەدان ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام موچە بەرزەکەی ئەو یاریزانە بووەتە بەربەست بۆ ئەو یانانە، چونکە ئەو ساڵانە 17 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

ئۆزیل لەو کاتەی پەیوەندی بە ئارسێناڵ کردووە، 233 یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە و خاوەنی 43 گۆڵ و 74 پاسی گۆڵە.

Back to top button