ئه‌وروپائەفریقا

ئەبو تریکە: سەڵاح بە کەس بەراورد ناکرێت، چونکە مێژووییەکی گەورەی نووسیوەتەوە!

 یاریگا- موحەمەد ئەبو تریکە ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە باوە کرایەوە کە خۆی لە بەراوردکاریی نێوان یاریزانان دەبینێتەوە.

ئەستێرەکەی پێشووتری میسر کە لە ئەردەنە بە مەبەستی بەشداریی لە یارییەکی ماڵئاوایی بۆ یاریزانێکی فەڵەستینی، لە بارەی بەراوردکردنی بە موحەمەد سەڵاحی هاونیشتیمانیی بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “سەڵاح بە کەس بەراورد ناکرێت، چونکە ئەو مێژووییەکی گەورەی نووسیوەتەوە. گەشتن بەو ئاستەی ئەو زەحمەتە، ئەو سنووری ناوخۆیی و عەرەبیی تێپەڕاندووە. ئێستا ئەو مارکەیەکی جیهانییە. ساڵانێکی زۆریشی لەپێشە تا بگاتە دەستکەوتی زیاتر.”

ئەبو تریکە، کە نازناوەکانی (شازادەی دڵان، جادووگەر، زیدانی عەرەب)ی لێ نراوە، بە یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی کیشوەری ئەفریقا دادەنرێت. خاوەنی دوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە و چوار جاریش وەک باشترین یاریزانی کیشوەرەکە هەڵبژێردراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button