ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کورسی یەدەک تەنگی بە مولەر هەڵچنیوە و ڕۆشتنی لە بایەرن نزیک کردۆتەوە

یاریگا- تۆماس مولەری ئەڵمانیی بێزارە لە مانەوەی زۆری لەسەر کورسی یەدەک و جێهێشتنی بایەرمیونخ تەنها لەسەر کات وەستاوە.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئەوەی زانیوە کە هێرشبەرە 30 ساڵییەکە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا بە یەکجارەکی یانە باڤارییەکە جێبهێڵێت.

مولەر ماوەی 19 ساڵە لە بایەرنە و بە یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکانی ساڵانی ڕابردووی ئەم یانەیە دادەنرێت، بەڵام لە ژێر ڕاهێنەرایەتی نیکۆ کۆڤاچدا ئاسوودە نییە بە ڕۆڵەکەی، بە شێوەیەک لە کۆتا پێنج یاری میونخییەکاندا هیچ جارێک لە پێکهاتەی سەرەکییدا دانەنراوە.

پێشتر دەنگۆی زۆر هەبوو یانەکانی پریمەرلیگ خواستیان لە کڕینی ناوبراودا هەبووبێت، لە نێویشیاندا مانچستەر یونایتد، ئارسیناڵ و لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button