ئه‌وروپائیتاڵیا

کۆمەڵێک یاریزانی یۆڤینتۆس بەشداری دێربی ئیتاڵیا ناکەن

یاریگا
ماوریسیۆ ساری، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر ئینتەر میلان بڵاوکردەوە.

خانمە پیرەکە بریارە لە گەڕی حەوتەمی سێریائەی لە دێربی ئیتاڵیا و لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نێراتزۆری پێشەنگ ببێتەوە.و بۆ ئەم یارییەش راهێنەری ئەو یانەیە ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بڵاوکردەوە و هەریەکە لە کیلینی، کۆستا، پێرین، پیاتسا، دی شیلیۆ و دانیلۆ بە هۆی پێکان بەشدار ناکەن و بێجگە لەمانەش تەواوی یاریزانەکانی دیکە ئامادەن بۆ یاریکردن.

پێش ئەم یارییە یۆڤێنتۆس لە کۆی شەش یاری رابردوویان 16 خالیان کۆکردۆتەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئینتەر میلانی پێشەنگ دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button