ئیتاڵیا

بۆنوچی: کۆنتی گونجاوترین راهێنەر بوو بۆ یۆڤی

یاریگا-لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری بە ئەزموونی یانەی یوڤێنتۆس ستایشی ئەو سەردەمە دەکات ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەکەیان بووە.

وابڕیارە سبەی یەکشەممە ئینتەر و یۆڤی لە یارییەکی ئاگریندا بەیەک بگەن و جەنگەکە لەسەر پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵیە، بۆنوچی بۆ سکای سپۆرت باسی کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەکەی و ئێستای ئینتەری کرد

“کۆنتی ئەوەی پێبەخشیم برسی بم بۆ سەرکەوتن و هەرگیز دەستبەرداری نەبم. بارێکی دەروونی پێدەم کە لەودیو ئازار چەشتنەوە هەوڵ بۆ سەرکەوتن بدەم. هەر لە یەک رۆژەوە فێری ئەوەی کردین و کۆنتی گونجاوترین راهێنەر بوو بۆ یوڤێنتۆس.  چونکە پێویستی بە دەرفەتێک بوو لەگەڵ یانەیەکی گەورە و ئێمەش دوای کاڵچیۆ پۆڵی (دابەزینی یوڤی بۆ پلە دوو )  پێویستمان بە راهێنەرێک پێمان بڵێم مانای چیە درێسی یۆڤی بپۆشین. بۆیە بەلامەوە سەیر نیە کە ئێستا ئینتەر ئەنجامەکانی بەو جۆرە باشە”.

لیۆناردۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی سەخت هات و پێشبینی دەکرێت بۆ پێنج مانگ  دووربکەوێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button