ئه‌مریکائیسپانیا

گایاردۆ پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی کردنی بارسێلۆنا

یاریگا
مارسێلۆ گایاردۆ، راهێنەری یانەی ریڤەرپلەیتی ئارجێنتینا پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا.

سەرچاوەکان لە ئارجێنتینا بڵاوییان کردۆتەوە بەرپرسانی بارسێلۆنا لە هەوڵی ئەوەدان راهێنەری یانەکەی وڵاتەکەیان رازی بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات، بەڵام رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بڵاویشی کردۆتەوە بەرپرسانی بارسا بە تەواوەتی پاڵپشتی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەکەیان دەکەن.

ئەم وەرزە بارسێلۆنا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبووە، بۆیە زۆرجار دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە ڤالڤێردی راهێنەر نزیکە لە دوور خستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button