ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید مەرجێکی قورسی هەیە بۆ فرۆشتنی ڤاران

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەتوانێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام بەرامبەر 500 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی مێرنگی بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری بەرگریکارەکەیان ببن، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستەکەی نوێ بکەنەو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بۆ 500 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە.

ڤاران ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوبۆتەوە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و شاهانەکانیش بە زیاد کردنی موچەی ساڵانەی بۆ 9 ملیۆن یۆرۆ رێگری لە چوونی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button