ئینگڵته‌را

لامپارد باسی هۆکاری یارینەکردن بە پولیسیج دەکات

فرانک لامپارد سێ یارییە  سوود لە تواناکانی کریستیان پولیسیج وەرناگرێت سەرەڕای ئەوەی تاکە یاریزانی نوێی بلوزە.

چاوەڕواندەکرا ئەستێرە ئەمریکییەکە ببێتە فریادرەسی چێڵسی پاش سڕکردنی ئەو یانەیە لە کڕینی یاریزانان بەڵام لە کۆتا سێ یاریدا بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن،ڤالێنسیا و شەوی رابردووش بەرامبەر لیڤەرپوول، لامپاردی راهێنەر سوودی لەو یاریزانە نەبینیووە.

لە پرێس کۆنفرانسی پاش شکستەکەی بەرامبەر ریدز لامپارد وتی “پولیسیج پێکانی نیە بەڵام پێکهاتەیەکەم لەبەردەستدایە کە دەبێت یاریزانی لێهەڵبژێرم. پێشتر چەند یاریەک بەشداربوو بەڵام ولیان بە بەهێزی گەڕاوەتەوە و لە بارێکی باش دایە. ئەمڕۆ بڕیارمدا ماسۆن یاری بکات چونکە پێویستمان بەوەبوو لە ناوەڕاستی یاریگا بەهێزبین. ئەوە تەنها بژاردەی من بووە و پولیسیج دەرفەتی یاریکردنی دیکەی دەبێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button