ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ: شایستەی ئەوەبووم دەربکرێم بەڵام راستییەکی تاڵ هەیە

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێت شایستەی دەرکردن بووە لە مانچێستەر یونایتد بەڵام  یانەکە ئێستا حاڵی خراپترە .

خۆزێ لەدوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان هیچ کارێکی دیکەی پێنەدراوە، ناوبراو لە میانەی لە کەناڵی سکای سپۆرت دوای شکستەکەی یونایتد بەرامبەر وێستهام سەبارەت بە کێشەکانی یانەکە وتی “زۆر لەدوان ئەوان، ناتوانم وەڵام بدەمەوە، چونکە لە دوو وەرزی سەرەتام زۆر پشتگیریم کرا و لە وەرزی سێهەم شتەکان بە باشی نەڕۆی. من دەرکرام و رەنگە شایستەی ئەوە بم چونکە راهێنەرم بەڵام راستییەکی تاڵ هەیە ئەویش ئەوەیە یونایتد ئێستا خراپترن لەو کاتەی من راهێنەر بووم”.

مان یونایتد دوای شەش هەفتە، تەنها دوو بردنەوەی هەیە لە پریمەرلیگ و بە هەشت خاڵ لە پلەی هەشتەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button