ئه‌وروپا

سانتۆس: چوار گۆڵەكەی ڕۆناڵدۆ دژی لیتوانیا ئەوە دەردەخات كە باشترینە

یاریگا- فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال ستایشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی دەكات بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كرد بەرامبەر لیتوانیا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە سانتۆس ووتی: ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا بەڵگەیەكی ئاشكرایە كەوا ڕۆناڵدۆ باشترینی جیهانە لە ئێستادا.

بەردەوام بوو ووتی: هیچ یاریگایەك نیە لە جیهاندا كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەپڵەی بۆ لێ نەدرا بێت تێیدا، كاتێك لە پاریس بووین بە هەزارەها هاندەر لە هۆتێل چاوەڕوانیان دەكرد.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: هەستێكی سەیرە كە گۆڵ تۆمار ناكات هەمووان دەڵێن كۆتایی پێهاتووە، بەڵام ئەو ئاگاداریان دەكاتەوە و هەرگیز كۆتایی نایەت.

بابەتی زیاتر

Back to top button