ئەفریقا
یاریزانێک بەهۆی پۆلیس خۆی سووتاند
نزار عیساوی یاریزانی پیشەگەری تونسی بەهۆی تۆمەتێکی پۆلیسەوە ئاگری لە خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.
نزاری ٣٥ ساڵ، پێشتر هێرشبەری یانەی مونەتسیری وڵاتەکەی بوو کە لە خولی پلە یەکی تونسی یاری دەکرد، بەر لەو کارەی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت “تەنها لەبەر لەگەڵ فرۆشیارێکی مۆز کە داوای ١٠ دینار(دیناری تونسی) دەکرد بۆ مۆز، بانگهێشتی پۆلیس کرام و پێیان وتم تۆ تیرۆرستیت، من چیتر ووزەم پێ نەماوە و با پۆلیس بزانێت ئەمڕۆ خۆم سزای خۆم جێبەجێ دەکەم”.
لە کاتی ناشتن و پرسەکەیشیدا، خۆپیشاندان و شەڕ و پشێوی لە نێوان هاندەران و هاوڕێیانی ناز و پۆلیس روویدا. خۆپیشاندەران هاوارییان دەکرد “بە رۆح و بە خوێن، خۆمان قوربانی تۆ دەکەین نزار”.