ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوەبەری کارەکانی گوندۆگان دەنگۆکان رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

بەرێوەبەری کارەکانی ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلتەڕا دەنگۆکانی ئەم دواییە رەتدەکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی ستیزن دەڵێتدەنگۆیەک بڵاوبووەتە گوایەئەو یاریزانە لەگەڵ یانەیەک گەیشتووەتە رێکەوتنی کۆتایی، من پێم سەیرە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکرێنەوە لە کاتێکدا هیچ راستیەکی بۆ نیە “.

بەرێوەبەری کارەکانی گۆندوگان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە دەڵێتئیلکای ئێستا تەنها بیر لەیارییەکانی داهاتووی دەکاتەوە، یەکلایی نەبووەتەوە ئایا وەرزی داهاتوو لە کوێ و بۆ کام یانە یاریی دەکات.

ئیلکای گۆندوگان ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کۆتایی دێت، دەنگۆیەکیش هەیە لەگەڵ یانەی بارسێلۆناگەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button