Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

مەدرید و میلان براوەی چامپیۆنزلیگ بوون

Yariga App

شەوی رابردوو هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەیسی میلان توانییان شکست بە چێڵسی و ناپۆلی بهێنن لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

چێڵسییەکەی لامپارد بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد بەڵام تەنها ١٠ خولەکی خایاند و بەدرێژایی یارییەکە لەژێر هێرش و فشاری مەدرید دا بوون، لە ئەنجامی ئەوەش دوو گۆڵییان لێ تۆمارکرا و هەروەها بێن چیڵوێل بە کارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە.

لە یارییەکەی دیکەدا، ئەیسی میلان توانی شکست بە ناپۆلی بێنێت لە کاتێکدا پێشبینییەکان لە بەرژەوەندی ناپۆلی بوون.  ناپۆلی لە زۆرینەی کاتەکاندا باڵا دەست بوو بەڵام بە هەوڵێکی جوانی براهیم دیاز میلان هێرشێکی مەترسیداری برد و بێنەسیر تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد.

لە نیوەی دووهەمیشدا ناپۆلی، زامبۆ ئەنگویسای بە کارتی سوور لەدەستدا و ئەمەش رێگر بوو لەوەی لە ١٥ خولەکی کۆتادا بتوانن ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە. ئەمە جگە لەوەی ئەنگویسا و هەروەها کیمی بەرگریکار ناتوانن لە یاری گەڕانەوە بەشداربن.

یارییەکانی گەڕانەوە رۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن.

Back to top button