ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی داوای پێنج یاریزان دەکات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، داواکارییەکانی وەرزی داهاتووی گەیاندووەتە دەست کارگێڕی بارسێلۆنا، ئەمەش دوای دۆڕاندنی یاری کلاسیکۆ بە ئەنجامی 4-0.

خاڤی میگێل، رۆژنامەنووسی لە رۆژنامەی ئاس روونیکردووەتەوە، سەرەڕای چوونەدەرەوەی بارسا لە جامی شای ئیسپانیا، تاوەکو ئێستا پلانەکانی چاڤی نەگۆڕاون.

چاڤی لیستێکی پێنج یاریزانی دروستکردووە، بۆ ئەوەی شوێنەکانی بەرگریکاری لای راست، دڵی بەرگری و سێ یاریزانی هێڵی پێشەوە و ناوەڕاستی پێ پڕبکاتەوە.

چاڤی ئامادەیی دەربڕیوە، گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی یاریزانەکانی دەکرێین، ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانی یانەکە و دەربازبوونی لە قەیرانی دارایی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لە رۆیشتنی چەند یاریزانێکی 120 ملیۆن یۆرۆی دەست بکەوێت، لە دیارترین ئەو یاریزانانەی کامپ نوو جێدەهێڵن، کلیمۆنت لێنگلێت، کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ تۆتنهام دەکات و بارسا ئومێدی بە چوونەدەرەوەی ساموێل ئومتیتیش هەیە.

بارسێلۆنا لە هاوینی رابردوودا، گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزاندا کرد، دیارترینیان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، جولێس کوندێ و رافینیا بوون.

دوای دەرکردنی بارسێلۆنا لە جامی شای ئیسپانیا، ئێستا تەنیا لالیگای لەبەردەم ماوە، بۆ ئەوەی نازناوەکەی بەرز بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button