فەرمی: چێفیرین بە سەرۆکی یوفا هەڵبژێردرایەوە

ئەلیکساندەر چێفیرینی سلۆڤینی وەکو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دووبارە هەڵبژێدرایەوە.
ناوبراو لە ٢٠١٦دا جێگەی میشێل پلاتینی گرتەوە کە بەهۆی گەندەڵییەوە سڕکرا و دوورخرایەوە، لە ٢٠٢١دا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد بەهۆی سەرکەوتن لە شكستهێنان بە پڕۆژەی سوپەرلیگ و ئەمڕۆش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یوفا هیچ رکابەرێکی نەبوو، هەربۆیە بێ دەنگدان تاوەکو ٢٠٢٧ ئەو پۆستەی پێدرایەوە.
ناوبراو دوای بردنەوەی هەڵبژاردەنەکە، جارێکیتر باسی سوپەلیگی کردەوە و وتی
تۆپی پێی ئەورووپا گەشتووەتە هەموو جیهان، ئێمە لە هەمان کاتدا لە بەرهەمەکەی دەخۆین و باجیشی بۆ دەدەین. شێوازی ئێمە بناغەکەی تەنیا وەرزشییە، لەو شوێنەوەی ئێمە هاتووین شایستەیی نرخی لەسەر دانانرێت، شتێک نیە بکڕدرێت و ببرێت بەڵکو تەنها دەبێت بە شایستەیی بەدەست بهێنرێت وەرز دوای وەر لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا. شوێنی مافیا نابێتەوە لەم کیشوەرە