ئیتاڵیا
رەنگە شکرینیار کۆتا یاری خۆی بۆ ئینتەر ئەنجام دابێت
میلان شکرینیار تووشی پێکانێکی درێژخایەن بووە و رەنگە بەر لە جێهێشتنی ئینتەر، نەگەڕێتەوە یاریکردن.
بەرگریکارە بەتواناکە لە کۆتا چوار یاری ئینتەر بەهۆی ئازاری پشتەوە یاری نەکردووە. ئەمڕۆژ لێ ئیکویپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە ئەگەری ئەوە هەیە ماوەی چارەسەر و چاکبوونەوەی ئەو یاریزانە درێژتر بێت لە وەی چاوەڕواندەکرا و تا کۆتایی وەرز نەگەڕێتەوە.
ناوبراو لە هاویندا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و ئەوەی یەکلاکردووەتەوە کە ریزەکانیان جێدەهێڵێت، هەروەها پاریس سان جێرمان نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە. ئەمە جگە لەوەی لە ئێستادا بۆ چارەسەر لە سەنتەرێکی بۆردی فەڕەنسایە.