Loading...
ئیتاڵیا

سپالێتی: کیم مینگ جەی باشترین بەرگریکاری جیهانە

Yariga App

لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ناپۆلی ستایشێکی گەورەی کیم مین جەی بەرگریکاری یانەکەی دەکات.

پارتێنۆپێی لەم وەرزەدا تەنها دوو یاری دۆڕاندووە ، یەکیان بەرامبەر ئینتەر و هەفتەی رابردووش بەرامبەر لازیۆ، بەڵام توانییان بگەڕێنەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان پاش بردنەوە لە ئەتەڵەنتا بە دوو گۆڵی خاوێن.

سپالێتی دوای یارییەکە وتی “ئەم یارییە زۆر چێژمان لێبینی چونکە دوای شکستەکەی هەفتەی پێشوو، نیشانمان دا چەند بە خێرایی دەتوانین بگەڕێینەوە سەر بردنەوەکان”.

لەو یارییەدا کیم  بەرگریکاری پۆڵاینی ناپۆلی بە پێکانەوە یاریگای جێهێشت، سپالێتی سەبارەت بەو یاریزانە وتی “کیم لە یەک یاریدا ٢٠ کاری گەورەت بۆ دەکات، بۆ من بە ڕاستی ئەو باشترین بەرگریکاری جیهانە. کە تۆپ دەگاتە قاچی بە ٥ چرکە دەگاتە ناوچەی سزای تیمی بەرامبەر. پێکانەکەی قورس نیە و پێم وت بیانوو نەهێنێتەوە و سبەی بگەڕێتەوە مەشقەکان”.

 

ناپۆلی بەرێژەیەکی زۆر ناسناوی ئەم وەرزەی سکودێتۆی یەکلاکردووەتەوە و بە ١٢ هەفتە بەر لە کۆتایی ئەم وەرزە ١٨ خاڵ لە پێش ئینتەری پلەی دووهەمەوەیە.

Back to top button