Loading...
ئیتاڵیا

پۆگبا دوای ١١ مانگ دەگەڕێتەوە یاریگاکان

Yariga App

پاوڵ پۆگبا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان و ئەگەری ئەوە هەیە لە دێربی تورین بەشداری بکات.

پۆگبا لە مانگی چواری ساڵی رابردووەوە بەهۆی پێکان بەشداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئەگەری ئەوە هەیە لە نیوەی دووهەمی دێربی تورین لە نێوان یوڤێنتۆس  و تۆرینۆ بەشداری بکات.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی چوار وەرزیی و موچەیەکی بەرز گەڕایەوە یوڤێنتۆس بەڵام تا ئێستا بەشداری لە هیچ یارییەکی فەرمیدا نەکردووە و تاسبەینێ کە بەرواری یارییەکەی دێربییە دەبێتە ٣١٥ رۆژ بەسەر کۆتا جار بەشدداری یارییەک بکات.

ناوبراو لە یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول پێککرا لەو یارییەی لیڤەرپوول ٤-٠ سەرکەوتنی بەدەست هێنا .

Back to top button