Loading...
ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

ریزبەندی گۆڵکارانی پێڵاوی ئاڵتوونی

Yariga App

هێدی هێدی  ناوی ئەو یاریزانانە یەکلادەبێتەوە کە ململانێ لەسەر پێڵاوی ئاڵتوونی دەکەن وەکو گۆڵکاری ئەم وەرزە.

خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی دەدرێت بەو یاریزانەی لەسەر ئاستی خولە گەورەکانی ئەورووپا زۆرترین گۆڵ تۆماردەکات. ریزبەندی ، کۆتایی بە خاڵ هەژمار دەکرێت. خولە گەورەکان بۆ هەر گۆڵێک دوو خاڵە و بچوکترەکان بۆ هەر گۆڵێک ١.٥ خاڵە. تا ئێستا ئێرلینگ هالاند بێ رکابەر لە پلەی یەکەمدایە

دوای تێپەڕبوونی زیاد لە نیوەی خولی ئەمساڵ، تا ئێستا ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

  1. ئێرلینگ هالاند – ٢٧ گۆڵ – ٥٤ خاڵ
  2. ڤیکتۆر ئۆزیمن ١٩ گۆڵ – ٣٨ خاڵ
  3. ئەمال پیلیگرینۆ ٢٥ گۆڵ ٣٧.٥ خاڵ
  4. هاری کەین – ١٧ گۆڵ – ٣٤ خاڵ
  5. ئینەر ڤالێنسیا – ٢٢ گۆڵ – ٣٣ خاڵ

لە مێژووی خەڵاتەکەدا لیۆنێل مێسی زۆرترین جار براوە بووە بە ٦ جار و لەدوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە ٤ جار.

Back to top button