Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ دژی یوڤێنتۆس لە دادگا گەواهی دەدات

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوەڕوانی لێکۆڵەڕی گشتییە تاوەکو بانگهێشتی دادگای بکەن و دژی یانەکەی پێشووی گەواهی بدات.

یوڤێنتۆس لە تەنگژەیەکی یاسایی گەورەدایە پاش ئاشکرابوونی ساختەکارییە داراییەکانیان. یەکێک لەو گرێبەستانەش کە یوڤێنتۆس تۆمەتبارە بە شاردنەوە و دەستکاریکردنی، گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە لەگەڵ ئەو یانەیە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، یوڤێنتۆس گرێبەستێکی نهێنی لەگەڵ رۆناڵدۆ واژۆکردووە تاوەکو ئەو موچانەی پێینەدرابوو بە نهێنی پێی بدرێت و نەخرێتە هەژمارە فەرمییەکانی یانەکە کە بڕەکەی دەگاتە ١٩ ملیۆن یۆرۆ. بەڵگەنامەکە واژووی فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری پێشووی یوڤێنتۆسی پێوەیە بەڵام رۆناڵدۆ واژۆی نەکردووە.

کریس، لە دادگا پرسیاری ئەو بەڵگەنامەیەی لێدەکرێت و قسەکانی وەکو گەواهیدەر دژی یانەکە وەردەگیرێت ئەوەی تا ئێستا یەکلابووەتەوە  ئەوەیە رۆناڵدۆ ئەو پارەیەی پێنەدراوە سەرەڕای ئەوەی بەڵگەنامەکە دۆزراوەتەوە.

یوڤێنتۆس لەم وەرزەدا ١٥ خاڵی لێ شکێندراوە و ئەگەری ئەوەش هەیە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سزای زیاتر بدرێت.

Back to top button