Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی ئەستێرە کۆرییەکەی باشتر دەپارێزێت

Yariga App

یاریگا-یانەی ناپۆلی سەرقاڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە پۆڵاینەکەی و زیادکردنی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

کیم مین جەی بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئێستای ئەورووپا دادەنرێت و رۆڵیکی گرنگ دەگێڕێت لە سەرکەوتنەکانی ناپۆلی. ناوبراو هاوینی رابردوو لە فینارباهچەوە بە ١٨ ملیۆن یۆرۆ روویکردە ناپۆلی و لە هاوینی ئەمساڵەوە یانەکان دەتوانن بەرامبەر بە ٤٨ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە هەڵبوەشێننەوە .

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی بڕیاریداوە گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی مین جەی بکات کە تێیدا موچەکەی بەرزتر دەکاتەوە و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بەرزدەکرێتەوە بۆ ٦٥ ملیۆن یۆرۆ.

ناوبراو لەم وەرزەدا بەشداری ٣٠ یاری ناپۆلی کردووە و تەنها لە یەک یاریدا دابڕاوە.

Back to top button