کلۆپ: ڤینیسیوس ئەستێرەیەکی جیهانییە و شایەنی سوکایەتی رەگەزپەرستی نیە

یۆرگن کلۆپ ستایشی ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات بەر لە رووبەرووبوونەوە ئاگرینەکەی نێوانیان لە خولی پاڵەوانەکان.
سبەی سێ شەممە، لە یاریگای ئەنفیڵد، کڵۆپ و لیڤەرپوول میوانداری لە ریاڵ مەدرید دەکەن پاش ئەوەی پارساڵ لە یاری کۆتایی تووشی شکست هاتن بەرامبەریان.
کڵۆپ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەو یارییە وتی “پرسیاری چیم لێدەکەن؟ کە ئایا ئەو شایەنی ئەو سوکایەتییە رەگەزپەرستییەیە بەهۆی هەندێک رەفتاری نێو یاریگا؟ هیچ شتێک پاساو نیە بۆ ئەو سوکایەتییەی پێی دەکرێت. ئەو ئەستێرەیەکی جیهانییە و راگرتنی زەحمەتە، نابێت رێگە بدەین بە تەنها لەگەڵ یەک یاریزان بمێنێتەوە.
کڵۆپ وتیشی “لە یارییەکەیان بەرامبەر پاریس گوێی بەوە نەدا چۆن یاری دەکەن لە تەمەنێکی بچووکدا، هەرچەندە تیمەکەی باڵادەست نەبوون بەڵام ئەو هەمووکات مەترسیدار بوو وە رۆڵی هەبوو لە سەرکەوتنیان، بۆیە پێم وایە ئەو سەرەڕای تەمەنی لە ئێستاوە ئەفسانەیەکی ریاڵ مەدریدە”.