Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەرکی خوازیارەکانی لە کڕینی دیبالا ئاسانە!

Yariga App

پاولۆ دیبالا بەو  مەرجە پەیوەندی بە رۆماوە کردووە کە سزایەکی کەم لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دابنرێت.

دیبالا بووەتە ئەستێرەی یەکەمی رۆما و ئاستێکی بەرز نیشان دەدات، ئەمەش وایکردووە چەند یانەیەک سەرنج بخەنە سەر ‌هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە و لە نێویاندا مانچێستەر یونایتد.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دیبالا بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا تەنها ١٢ ملیۆن یۆرۆیە و ٢٠ ملیۆنە بۆ یانەکانی ناوخۆی ئیتاڵیا لە هاوینی داهاتووەوە.

بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بەندە راستەوخۆ لە گرێبەستەکە دەسڕێتەوە ئەگەر بێتوو، رۆما موچەکەی لە ٣.٨ ملیۆن یۆرۆوە بەرزبکاتەوە بۆ ٦ ملیۆن یۆرۆ.

دیبالا لەگەڵ تیمەکەی مۆرینهۆ خاوەنی ٨ گۆڵ و ٦ ئەسیستە لە ١٦ یاری خولی ئیتاڵیدا.

Back to top button