Loading...
گرنگترین

زانیاری لەسەر شێوازە تازەکەی جامی جیهانی یانەکان

Yariga App

جامی جیهانی یانەکان بەم شێوازەی ئێستا تەنها بۆ دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت و لە ٢٠٢٥ بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردێت.

دوێنێ راگەیەندرا، جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٣ لە سعوودیە ئەنجام دەدرێت، پاش ئەوە لە ٢٠٢٤ کۆتا وەشانی بەم جۆرەی ئێستا ئەنجام دەدرێت.

لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەو پاڵەوانێتییە  دەخرێتە مانگی شەش و حەوتەوە پاش کۆتایی هاتنی خولەکان، بە بەشداری ٣٢ یانە دەبێت هاوشێوەی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان.

لە ئێستاوە بڕیار لەسەر ئەوە دراوە هەر کیشوەرێک چەند نوێنەری سەردەکەوێت و بەم جۆرەیە:

  • ئەورووپا : ١٢ یانە
  • ئەمریکای باشوور ٦ یانە
  • ئاسیا ٤ یانە
  • ئەفریقا ٤ یانە
  • کۆنکاکاف ٤ یانە
  • فیدراسیۆنی زەریانووسەکان ١ یانە
  • وڵاتی میواندار ١ یانە

فیفا پێشتر رایگەیاندبوو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٢ دا ٧.٦ ملیار دۆلار قازانجی دارایی هەبووە، وە چاویان لەوەیە لە سێ ساڵ داهاتوودا ئەو قازانجە بگاتە ١١ ملیار دۆلار !

Back to top button