ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
رۆما گرێبەستی ماتیچ درێژدەکاتەوە

یانەی رۆمای ئیتاڵی بەنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی نیمانیا ماتیچی یاریزانی بەئەزموونی یانەکەیەتی بۆ وەرزێکی دیکە.
سڕبییە ٣٤ ساڵەکە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە تیمەکەی مۆرینهۆوە کرد پاش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەریونایتد. سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی ناوبراو لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی رۆما لە خولی ئیتالی بەشداربووە.
ناوبراو ئەم هەفتەیە ١٩هەمین یاری خۆی ئەنجام دەدات و بەوەش بەندێکی گرێبەستەکەی راستەوخۆ کارا دەبێت کە دەڵێت لەباری ئەنجامدانی ١٩ یاری ئەوا گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژ دەبێتەوە.
ماتیچ و مۆرینهۆ سێهەم جارە پێکەوە کاربکەن و پێشتر لە چێڵسی و مانچێستەر یونایتدیش لە یەک یانەدا کارییان کردووە.