یاریگا-لاشەی پیاوێک لە ڤێلایەکی محەمەد نەنی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی مسڕ و یانەی ئارسناڵ دۆزرایەوە.
ڤێلاکە لە شاری مەحەلە کوبرای وڵاتی میسڕە و لەلایەن باوکی یاریزانەکەوە دۆزراوەتەوە. دوای ئەوەی پۆلیس بانگهێشتکراوە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە کاتێک هەوڵیداوە کێبڵی کارەبایی ڤێلاکە بدزێت!
محەمەد نەنی لە ٢٠١٦دا پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و لەوکاتەوە لە ٤٦ یاری گەنەرزدا بەشداریکردووە. ناوبراوە خاوەنی ٦٧ یاری نێودەوڵەتیشە لەگەڵ هەڵبژاردەی مسڕ.