چامپیۆنزلیگ
سەڵاح: ناپۆلی یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان
محەمەد سەڵاح ستایشی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەکات و بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان ناوییان دەبات.
شەوی رابردوو تیمەکەی ئەستێرە مسڕییەکە توانی ٢-٠ شکست بە ناپۆلی بهێنێت، بەڵام یاری چوونییان ١-٤ دۆڕاند و هەروەها نەیانتوانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان بەدەست بهێنن.
محەمەد کە بە ئەستێرەی یارییەکە دەستنیشانکرا، بۆ بی تی سپۆرت وتی ” بردنەوە لە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان هەستێکی زۆر خۆشە، پێویستە بەمجۆرە بەردەوام بین و ئەم ئەنجامە باشە متمانەی زیاترمان پێدەدات بۆ جام و پریمەرلیگیش، ئەمڕۆ باش یاریمان کرد و لە سەر تۆپ خێرا بووین، هەروەها خێراش تۆپەکانمان لێ وەردەگرتنەوە”.
لیڤەرپوول و ناپۆلی سەرجەم یارییەکانی کۆمەڵەکەیان بردەوە جگە لە یەک شکت بۆ هەر یەکێکیان بەرامبەر یەکتر.