ئهڵمانیا
مانێ: مێتز ناچاری کردم بڕۆم و زۆر گرییام
سادیۆ مانێ باسی ئەوکاتە دەکات کە یانەی مێتز ناچاری کردووە یانەکە جێبهێڵێت.
مانێ لە سەرەتای کاروانی وەرزشیدا یاری بۆ مێتزی فەڕەنسی دەکرد و نەیتوانی یارمەتی یانەکە بدات دانەبەزێت بۆ پلە دووی فەڕەنسا. بۆ ئاڕ ئێم سی وتی “کاتێکی قورس بوو بۆ یانەکە بەڵام نەمدەویست بڕۆم چونکە یەکەم یانەیەم بوو، خۆم نەدەبینی لە هیچ شوێنێکی دیکە تەنها دەمویست بگەڕێمەوە لای هاوڕێکانم. کاتێک رێد بوڵ ساڵزبۆرگ هاتنە پێش، مێتز داوای ٤ ملیۆن یۆرۆی کرد، کەچی ئەوان رازی بوون بەو پارەیە و منیش نەمدەویست بڕۆم بەڵام پێیان وتم دەبێت بڕۆیتم، وەکو منداڵ گرییام چونکە زمانەکەیان و وڵاتەکەم نەدەزانی دواتر بە ناچاری قبوڵم کرد”.
دوای دوو ساڵ لە ٢٠١٤دا، ساڵزبۆرگ ئەو یاریزانەی فرۆشت بە ساوزهامپتن بەرامبەر بە ٢٣ ملیۆن یۆرۆ و ئەوانیش لە ٢٠١٦دا بە ٤١ ملیۆن فرۆشتییانەوە بە لیڤەرپوول.