ئیسپانیا

دۆنگاو بیبیتۆ ئامۆژگاری نەیمار دەکەن سەبارەت بە بارسیلۆنا

Yariga App

دۆنگا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامۆژگاری نەیمار دەکات، دوای خۆشی دڵی بکەوێت لە هەڵبژاردنی یانەی داهاتووی پێش ئەوەی بڕیار بدات.
نەیمار دوای دوو ساڵ لە یاری کردن بۆ یانەی پاریسی فەڕەنسی دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی پێشووی یانەی بارسیلۆنا، یانە فەڕەنسیەکەش بە ئاسانی دەست بەرداری نابێت.
دۆنگا لە لێدوانێکی دا لە کاتی ساڵیادی جامی جیهانی ساڵی ١٩٩٤دا بە ڕۆژنامەکانی ووت،” باشترین بڕیار بۆ نەیمار ئەوەیە بچێتە یانەیەکەوە دڵ خۆش بێت تیای و یاریزانی بەڕازیلی جیاوازترە لە یاریزانی ئەورەپی”
هەروەها باسی لەوەش کرد،” ئێمە یاری و خۆشیمان دەوێت لە بەڕازیل، ئەگەر ئەوەش دەست نەکەوێت لە یانەکەیا ئەوا ئاستمان دا دەبەزێت بۆیە نەیماریش دەبێت بیر لەوە بکاتەوە”
وتیشی نەیمار ئاستی زۆر بەرزەو هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازم لە داهاتووی دا و دەتوانێت بگاتەوە ئاستەکەی جارانی و بەرزتریش.
بیبیتۆ زۆر هاوڕا بوو لەگەڵ قسەکانی دۆنگا و ووتی،” لە ناخی دڵمەوە هیوادارم نەیمار بیر بکاتەوە و بزانێت ناوەکەی چەند گەورەیە لە جیهانی تۆپی پێ دا و دەبێت ئەو ببێت بە نموونە بۆ هەڵبژاردەکەی”.
بیبیتۆ باسی لەوەش کرد،پاڵپشتی نەیمار دەکات لەبەر ئەوەی یاریزانێکی گەورەیەو هەر یانەیەکی بوێت دەتوانێت یاری بۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button