Loading...
کوردستان

پێشمەرگەی هەولێر خۆی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە خولی نایابی کوردستان یانەی پێشمەرگەی هەولێر نەیتوانی کێبڕکێی بە دەستهێنانی ناسناوەکە بکات، بۆ ئەم وەرزە یانەکە بە کۆمەڵێك گۆڕانکاریەوە و بە مەبەستی پاڵەوان بوون ئامادەکاریەکانی دەستپێکردووە.

بۆ ئەم وەرزە پێشمەرگەی هەولێر دەستبەرداری کۆمەڵێك یاریزانی خۆی بوو لە پێناو نوێکردنەوەی تیپەکەی، ( شێرزادمەحەمەد) وازی لە یاریکردن هێنا و هەریەك لە ( دلێر حاتەمی گۆڵپارێز و فەرهەنگ وریا ، مەحمودشاکر، نیعمەت عارف، داناعوسمان، هاوڕێ ئەنوەر) لەگەڵ یانەکە لێک جیابوونەوە.
یانەکەی پیرمام گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکی تر واژۆ کردووە و کەسێ لەمانە پیشەگەرن، سەیف جەمیلی گۆڵپارێز جارێکی تر گەڕایەوە تیپەکە و هەریەک لە هێرشبەران ( سەجادحوسێن و ڕەحیم ئۆلابی)نێجیری بە فەرمی پەیوەندیان بە یانەکە کردووە، هەروەها پێشمەرگە گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە ( عەلی میرکە لە یانەی برایەتی و سەلام ئەحمەد لە یانەی ئاڕاڕات و هیدایەت لەتیف لە یانەی شەقڵاوە و دیلمان ڕۆکان لە یانەی نەورۆز) واژۆکردووە.

بە ڕاهێنەرایەتی ( سەمیربابۆ ) ماوەیەکە یانەکە دەستی بە ڕاهێنان و ئامادەکاری کردووە و سەرجەم یاریزان ەتازەکانیش پەیوەندیان بە مەشقەکانەوە کردووە.

 

Back to top button