گاتوسۆ: ڤالێنسیا پێویستی بە یاریزانی نوێ یە

جینارۆ گاتوسۆ راهێنەری یانەی ڤالێنسیا داوا لە یانەکە دەکات چالاکی زیاتری هەبێت لە بازاڕی گواستنەوە.
هاوینی ئەمساڵ، ناوەڕاستکارە مێژووییەکەی میلان و ئیتاڵیا ئەرکی شەمشەمەکوێرەکانی ئیسپانیای وەرگرت ، دوێنێش گۆنچالۆ گوێدیشی ئەستێرەی یانەکە فرۆشرا بە وۆڵڤەرهامپتن.
گاتوسۆ نیگەرانی خۆی نەشاردەوە و وتی “نازانم کێ دێت و دەڕوات بەڵام حەزم بە یاریزانی کردارییە بەڵام پێویستمان بەوەیە تیمێکی تەواومان هەبێت بە زوویی، توڕەم چونکە تۆ پرسیاری هەموو شتێکم لێدەکەیت لەسەر رۆیشتنی گوێدیش بەڵام باسی ئەوە ناکرێت کە پێویستە بە زوویی یاریزانی دیکە بێت”.
سەبارەت بە هۆکاری فرۆشتنەکەشی گاتوسۆ وتی” یانەکان بڕە پارەیەکیان پێشکەشکرد کە لە تواناماندا نەبوو بیهێڵینەوە”.
ڤالەنسیا ساڵانێکە لە رکابەرییەکان دوورە و هاوینی ئەمساڵیش تەنها سامو کاستیخۆی گواستۆتەوە ریزەکانی لە ئەیسی میلانەوە لە پاڵ هیوگۆ دورۆی یاریزانی خیتافی. لە بەرامبەردا دێنیس چیریشێف و گوێدیش یانەکەیان جێهێشتووە.