ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت لە یاریزانێكی ڕزگاری ببێت

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەنیازە رزگاری بێت لە یەکێک لە یاریزانە هێرشبەرەکانی، لە میرکاتۆی هاوینی ئێستادا.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: یاریزانێک لەنێوان مێمفیس دیپای و پیێر ئۆبامیانگ لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دیپای دانوستان دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە و بەخۆڕایی بڕوات و تەنها ئۆفەرەکانی یانە گەورەکان قبوڵ دەکات”.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەداوە کە یوڤێنتوس لەنێو ئەو یانانەدایە کە ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ دیپای دەکەن، پێش کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی هاوینە.

پێدەچێت دیپای نزیکترین یاریزان بێت لە رۆیشتنی یانەکە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیدارەی یانەکە بڕیاریدا ژمارە 9 لێ وەربگرنەوە، و بیدات بە رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی تازەهاتوو.

چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەدات بەڵام هیچ گفتوگۆیەك نیە لەگەڵ بارسێلۆنا و هێرشبەرە گابۆنیەكە دڵخۆشە لە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button