Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەم هەفتەیە کیپا دەگاتە ناپۆلی

Yariga App

یاریگا-کیپا ئەریزابالاگای گۆڵپارێزی چێڵسی لەم هەفتەیەدا پەیوەندی بە یانەی ناپۆلییەوە دەکات.

ناوبراو بژاردەی دووهەمە لە چێڵسی و ناپۆلیش دەیڤد ئۆسپینای گۆڵپارێزی لەدەستدا، هەربۆیە بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی تاوەکو گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بە خواستن بۆ وەرزێک رووبکاتە ئیتاڵیا.

کیپا پێویستی بە یاریکردنی زیاترە تاوەکو دەرفەتی بانگهێشتکردنی هەبێت بۆ جامی جیهانی لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە. رێککەوتنەکەش بە جۆرێکە چێلسی ٧٥٪ی موچەکەی دەدات و ناپۆلی تەنها ٢٥٪ دەدات بۆ ئەو وەرزە.

کیپا گرانترین گۆڵپارێزی مێژووە  بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ پاش گواستنەوەی لە ئەتلەتیک بلباوەوە لە ٢٠١٨ دا.

Back to top button