
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ ڕزگاربوون لەو یاریزانانەی کە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر لە گەشتەکەیان بۆ ئەمریکا دووری خستنەوە، بۆ ئەوەی لە یانەكە دووریانبخاتەوە.
یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵی ڕزگاربووندایە لە هەندێک یاریزان، بەمەبەستی تۆمارکردنی گرێبەستە نوێیەكانی، بەپێی یاساکانی خولی ئیسپانیا.
بەپێی رۆژنامەی “سپۆرت” بارسێلۆنا لەگەڵ سێلتاڤیگۆ گەیشتووەتە رێككەوتن، بۆ گواستنەوەی ئۆسكار مینگوێزای بەرگریكاری لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مینگوێزا بۆ ماوەی 4 ساڵ گرێبەست لەگەڵ سێلتاڤیگۆ واژۆ دەکات.
یانە كەتەلۆنییەكە داوای 5 ملیۆن یۆرۆی کردبوو بۆ رۆیشتنی ئۆسکار مینگوێزا، بەڵام بەهۆی دەرچوونی ئەو یاریزانە لە پلانەکانی چاڤی راهێنەر، سێلتاڤیگۆ سەرکەوتوو بوو لە فشارخستنە سەر لە کاتی دانوستانەکاندا بۆ کەمکردنەوەی بۆ دوو ملیۆن.



