ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
تێن هاگ داوای هێرشبەرێک دەکات
یاریگا–
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هێرشبەرێکی بۆ بگوازنەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی شەیتانە سوورەکان داوای لە یانەکەی کردووە، بۆ وەرزی داهاتوو ئانتۆنی هێرشبەری یانەی ئایاکسی وڵاتەکەیان بۆ بگوازنەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بە گۆڵکارێکی لاو هەیە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، گواستنەوەی هێرشبەرێک هیچ پەیوەندی بە چارەنوسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نیە.