ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لویس سوارێز بۆ بۆروسیا دۆرتموند نمایش دەکرێت

Yariga App

یاریگا-لویس سوارێز بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت و بریکارەکەشی دەیەوێت بۆروسیا دۆرتموند رازی بکات ئەو هێرشبەرە بگوازنەوە.

٢٠ رۆژە گرێبەستی سوارێز لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید کۆتایی هاتووە و تا ئێستا روون نیە وەرزی داهاتوو لەکوێ یاری دەکات. بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ناوبراو لە وڵاتەکەی خۆی و لە بەڕازیل و ئەرژەنتینیش ئۆفەری بۆ هاتووە بەڵام دەیەوێت لانیکەم تا دوای جامی جیهانی لە ئەورووپا بمێنێتەوە چونکە پێی وایە لەوێ باشتر خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.

هەروەها هەر ئەمڕۆ سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، بریکارەکەی سوارێز پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کردووە تاوەکو خزمەتەکانی ئەو یاریزانە پێشکەشی یانە مێژووییەکەی ئەڵمانیا بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە وەڵامی دۆرتموند نەداوە بەڵام ئەو یانەیە دوێنی هێرشبەرە تازەکەی لەدەستدا دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی گون و ماوەی گەڕانەوە دیار نیە، هەروەها سوارێز بێ بەرامبەرە و هەموو ئەگەرەکان بەرەو ئەوە دەچن، ناوبراو جێگرەوەیەکی کاتیی باش بێت بۆ سیباستیان هالەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button