دوێنێ راگەیەندرا، سیباستیان هالەری هێرشبەری نوێی بۆروسیا دۆرتموند تووشی شێرپەنجەی گون بووە و ئەمڕۆش ئەو یاریزانە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هالەر وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی نیشاندا و دۆرتموند وەکو جێگرەوەی ئێرلینگ هالاند گواستییەوە ریزەکانی بەڵام بەر لەوەی بەشداری یارییەکانی ئەو یانەیە بکات تووشی شێرپەنجە هات. لە پەیامەکەی ئەمڕۆیدا هاتووە
“دەمەوێت لە قوڵایی دڵمەوە سوپاسی هەموو ئەو نامە و پشتگیری و خۆشەویستییەکە بکەم کە بۆتان دەربڕیم و هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد، بەڵام سوپاس بۆ ئێمە دەزانم کە ئەمە تەنها یەک بەربەستی دیکەیە لەبەردەمم و زۆر بەزوویی لەنێو یاریگا دەتانبینم و پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین”.
هالەر لە سەرەتای ئەم مانگە بەرامبەر بە ٣١ ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە دۆرتموند و کاتی گەڕانەوەی دەکەوێتە سەر قۆناغەکانی زوو چاک بوونەوەی لەو نەخۆشییە.