
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نۆ یاریزانی یانەكەی لە نێو لیستی یاریزانە ڕۆشتووەكانی یانەكەی داناوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە بە ئیدارەی یانەكەی ڕاگەیاندووە كە ئەو یاریزانانە یانەكە جێبهێڵن.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد یانەكە دەیەوێت لە نۆ یاریزانی یانەكەی ڕزگاری ببێت.
ئەوانیش ( فرانكی دی یۆنگ ، برایسوەیت ، ئۆمتیتی ، مینگوێزا ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، دیست ، دیپای ، پیانیچ).



