ئینگلتەرا
دەنگۆی دوورخستنەوەی ساوزگەیت سەرهەڵدەدات
یاریگا-ئەنجامە خراپەکانی ئینگلتەرا، بووەتە هۆکارێک تاوەکو میدیاکانی ئینگلتەرا باس لە دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە بکەن.
سەرەڕای هەبوونی چەندین ئەستێرەی ناودار، ئینگلتەرا لە کۆتا پلەی کۆمەڵەکەی دێت لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا و شەوی رابردووش بێ گۆڵ لەگەڵ ئیتاڵیا بەرامبەربوون.
پاش یارییەکە، ئەو پرسە رووبەرووی ساوزگەیت کرایەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی “من بە زۆر لێرە نیم و ئەگەر پێین وابێت دوورخستنەوەم پێویستە ئەوا من رێگرنابم”.
ئینگلتەرا لە کۆمەلەی سێهەم تەنها دوو خاڵی هەیە پاش سێ یاری، دوای دۆڕان بە هەنگاریا و بەرامبەربوون لەگەڵ ئەڵمانیا، ئەمەش ترسی لەسەر ئاستی ئەو هەڵبژاردەیە درووستکردووە بەر لە جامی جیهانی قەتەڕ لە پایزی ئەمساڵدا.